کانونی دوھەم 16, 2018 23:37 Asia/Tehran
  • دەسگیر کرانی فەرماندەیەکی پایەبەرزی پە.کە.کە لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا

فەرماندەیەکی پایەبەرزی پارتی کرێکارانی تورکیا پە.کە. کە لە شاری وان لەلایەن پۆلیسی شاری بورسا دەسگیر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێشەممەی ماڵپەڕی هەواڵی ڕۆژنامەی دیلی سەباح چاپی تورکیا ، فەرمانبەرانی ئەمنیەتی پارێزگەی بورسای تورکیا ڕۆژی سێ شەممە یەکێ لە ئەندامانی پایەبەرزی پە.کە.کە وفەرماندەیەکی ئەم حیزبەیان بە ناوی خوازراوی سفکان لە بازگەیەکی پشکنین لە ترۆمبیلێکدالەکاتی چوونە دەرلە شاری وان ، دەسگیر کرد. شایانی باسە ، ناوچە کوێستانیەکانی ڕۆژهەڵات وباشووری ڕٶژهەڵاتی تورکیا وهەروەها بەرزاییەکانی باکووری عیراق شوێنی سەقامگیر بوونی پە.کە.کەن.

ڕەوتی ئاشتی بۆ چارەسەرکرانی مەسەلەی کوردەکان لە تورکیا لە دێسەمبەری دووهەزارو دوازدە دەسپێکرابوو، دوابەدوای تەقینەوەی مانگی ژوییەی دووهەزارو پازدە لەشاری سوروچ ئەم وڵاتە ڕاگیرا. لەوە بەدواوە سوپای تورکیا وپە.کە.کە پەلاماری بۆسەر بنکەو بارەگای یەکتریان دەسپێکردەوە.

سەرپەیڤ