کانونی دوھەم 18, 2018 12:48 Asia/Tehran
  • داخوازی تورکیا لە ئەمریکا سەبارەت بە کۆ کردنەوەی چەکی دەستی هێزە کوردەکان

ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا لە کۆبوونەوەی دوێنیی خۆیدا لە ئانکارا، خوازیاری کۆ کرانەوەی ئەو چەکانەی بوو کە ئەمریکا خستوویەتیە بەردەستی یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە).

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ملییەت چاپی تورکیا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیادا لە ئانکارا بە سەرۆکایەتیی "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" ی سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕیوە چوو، ئەم ئەنجومەنە جەختی کرد لە سەر کۆتایی هاتنی تەیار کرانی هێزەکانی کوردی سووریا ناسراو بە "یەپەگە" لە لایەن ئەمریکاوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە دەوڵەتی ئەمریکا بە بێ بایەخ دان بە ئاسایشی نیشتمانیی ئانکارا و پێوەندییە دوولایەنەکانی لەگەڵ تورکیا، تیرۆریستانی بە هاوپەیمانی خۆی ڕاگەیاندووە و یارمەتی لۆجستیکی خستۆتە بەردەستیان، وتیشی: بە سەرنج دانی ئەوەی کە شەڕی دژ بە داعش لە سووریا کۆتایی هاتووە، ئەو چەک و کەرەستەی جەنگییەیش خراوەتە بەردەستی هێزەکانی یەپەگە ( لقی سەربازیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا) دەبێ کۆ بکرێتەوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا پێداگری کرد کە ڕێگا بە پێکهاتنی بوارگەی تیرۆریستان و سوپای تیرۆریستی لە تەنیشت سنوورەکانی نادات و تەگبیری پێویست لەم بارەوە دەگرێتە بەر.

هاوپەیمانیی ناسراو بە شەڕی دژ بە داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا یەکشەممەی ڕابردوو رایگەیاند کە هاوڕێ لەگەڵ گرووپەکانی بەرهەڵستکاری سووریا بەنیازە هێزێکی سەرسنووریی نوێی ٣٠ هەزار کەسی لە سووریا پێک بێنێ؛ بڕیارێک کە تووڕە بوونی تورکیا سەبارەت بە یارمەتی  و پشتیوانیی واشینگتۆن بۆ کوردەکانی داکۆکی کراو لە لایەن ئەمریکای بە دواوە بووە.

 

سەرپەیڤ