کانونی دوھەم 18, 2018 12:50 Asia/Tehran
  • دەوڵەت باغچە لی: ئەمریکا هۆگری تیرۆریستان لە ناوچەدایە

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نیشتمانیی تورکیا، ئەمریکای بە لاگر و پشتیوانی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا زانی.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ "دەوڵەت باغچەلی" ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە وتی: ئەمریکا بە ئاشکرا لە سووریادا یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان بنپێ دەکات و بە مەبەستی گەمارۆدانی تورکیا ، پشتیوانی دەکات لە تیرۆریستان و هاوکارییان دەکات.

"باغچەلی وتیشی: هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش هاتنە نێو خاکی سووریاوە و ئەمڕۆ بە داکۆکی لە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) و پارتی دیموکراتیکی سووریا (پەیەدە)، باکووری سووریای کردووە بە بنکە و مەکۆی خۆی.

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نیشتمانیی تورکیا جەختی کرد؛ ئەمریکاییەکان ١٢ بنکەی سەربازییان لە باکووری سووریا داناوە و سەرباری ئەوەی کە گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتەدا هەرەسی هێناوە، ئەوان ئێستایش هەر لە سووریادا ماونەتەوە.

دەوڵەتی تورکیا بەردەوام ناڕەزایەتی دەردەبڕێ بەرامبەر بەوەی کە ئەمریکا پشتیوانی دراوی و لۆجستیکی لە هێزە کوردەکانی سووریا دەکات.

سەرپەیڤ