زیندانی تا هەتایی بۆ 320 کەس لە هۆکارانی کودەتا بێ ئاکامەکەی تورکیا
320 کەس لە تاوانبارنی کودەتا بێ ئاکامەکەی 15 جوولای 2016ی تورکیا سزای زیندانی هەتا سەریان بۆ دەر کرا .
هەواڵدەریی ئاناتولی ڕاپۆڕتی دا ئەو کەسانە بە تاوانی بەشداری لە کودەتای بێ ئاکامی 15 جوولای 2016 و ئەندام بوون لە تاقمی گوێلەن دادگایی کران و سزای زیندانی هەتا سەریان بۆ بڕایەوە . دوای کودەتای 15 جوولای 2016ی تورکیا ، دادەئەستێنی گشتیی کۆمارەتیی تورکیا دەستبەجێ دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد سەبارەت بەو کەسانەی وا دەستیان بووە لە هاوکاری و ڕێکخستن و جێ بە جێ کردنی کودەتاکە، کە لەو پێوەندیە دا کەسانێکی زۆر بە تاوانی ئەندام بوون لە گرووپی گوێلەن و بەشداری لە کودەتاکە لە لایەن پولیسی ئاسایشیەوە گیراون و لێپێچینەوەیان لێ کراوە . ئاناتولی وتیشی : سەرچاوە دادەوانیەکانی تورکیا لە شارە جۆراوجورەکان، دوای لێکدانەوەی دۆسیەی تاوانباران و بەڕێوە چوونی دانیشتنەکانی دادگا تا ئێستا 320 کەس لە تاوانبارانیان بە زیندانیی هەتاسەر مەحکووم کردووە کە 147 کەسیان دەبێ خولی زیندانیی خۆیان لە بەندی تاکەکەسی تێپەڕ بکەن . ئاناتولی نووسیویەتی : لە نێو مەحکوومانی زیندانی هەتاسەر؛ فەرماندەرانی پێشووی ژەندەرمەی ئەرزینجان ،سەرۆکی پێشووی هەواڵگریی پولیسی ئاسایشی ئەرزرووم ؛ جێگری پێشووی سەرکردایەتیی کوماندوەکانی دینیزلی ، فەرماندەری پێشووی گاردی کەناریی ئامارسا ، جێگری پێشووی پولیسی ئاسایشی باشاکی شەهیر و فەرماندەری تیپی 18 سەوادەی ئەرتەشیش دەبیندرێت .