کانونی دوھەم 18, 2018 17:28 Asia/Tehran
  • ڕەوانەکرانی یەکە زرێدارەکانی تورکیا بەرەو سنووری سووریا

سەرچاوە ئاسایشتییەکانی تورکیا باسی ڕەوانەکرانی یەکە زرێدارەکانی سوپای ئەم وڵاتە بەرەو ناوچەکانی هاوسنووری سووریایان کردووە.

بە پێی نووسینی ڕۆژنامەی سوزجو چاپی تورکیا، دوای ڕاگەیەندنی ئەمریکا سەبارەت بە مۆڵ دانی شەڕڤانانی کوردی سووریا لە نزیکی سنوورەکانی تورکیا، ئانکارا ڕایگەیاند: بەشێک لە یەکە زرێدارەکانی خۆی ڕەوانەی ناوچە سەرسنوورییەکانی پارێزگاکانی هاتای، کیلیس، و ماردین لە نزیکی سنووری سووریا کردووە.

هەر لەم حاڵەدا باسی ئەوەش کراوە کە، تورکیا دوای ئۆپراسیۆنەکەی عەفرین، ئۆپراسیۆنی سەربازی لە مەنبەجیش دەست پێ دەکات.

ڕۆژنامەی یەنی شەفەقیش باسی ڕەوانەکرانی یەکە تایبەتییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر پارێزگای سەرسنووریی هاتای کردووە.

بڕێک لە ڕاپۆرتەکانیش دەربڕی دەست پێ بوونی ڕەوتی چۆڵ کرانی عەفرین لە لایەن دانیشتووانی ئەم شارەوەن. لە هێندێک لە گەڕەکەکان دا ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا هەوڵ دەدەن ڕێ لە چوونەدەرەوەی خەڵک لە شارەکە بگرن.

کاربەدەستانی تورکیا لەو باوەڕەدان کە لایەنە کوردەکان لەوانە پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا و یەکینەکانی پاراستنی گەل بە پشتیوانیی وڵاتانی بیانی و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پە کە کە) بە نیازی پێکهێنانی وڵات و یان ناوچەیەکی سەربەخۆی کوردنشینن لە باکووری سووریاو باشووری سنوورە درێژەکانی تورکیا لەگەڵ سووریا.

 

سەرپەیڤ