شەپۆل وشاڵاوی نوێی ڕەشبگیری لە تورکیا
دادئەستێنی گشتی تورکیا فەرمانی قۆڵبەستکرانیی ٦٨ کەس لە گومانلێکراوانی بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ تاقمی گولەنی دەرکرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران لە ئانکاراوە، لە درێژەی قۆڵبەستکردنەکان و تویژینەوەکان لە هۆکارانی گولەن( تۆمەتباری ڕیزی یەکەمی کودەتای ١٥ ژوئیەی ٢٠١٦) دادئەستینی گشتی تورکیا فەرمانی داوە ٦٨ کەس لە یانزە ستانی ئەو وڵاتە لەوان ئانکارا، ئەستەمۆڵ، ئەزمیر ، ئادێنا، کایسەری، قوونیە، ماڵاتیا و دیاربەکر ی دەرکرد .
هێزە ئاسایشییەکانی تورکیا دوای کودەتا بێ ئاکامەکەی ١٥ ژوئیەی ٢٠١٦ زایینی تا بەئێستا، پتر لە ٥٠ هەزار کەسیان لەم وڵاتە دا قۆڵبەست و زیاتر لە ١١١ هەزار کارمەندی دەوڵەتی تورکیایان لە سەر کار لابردووە .
تورکیا بروای وایە کە فەتحۆڵڵا گولەن و لاگرانیی لە تورکیا بە دزەو کنە لە پێکهاتەکانی دادەڤانی ، سەربازی ، ڕاهینان و ئەرکانەکانی دەوڵەتی کودەتای ١٥ ژوئیەی ٢٠١٦ یان رێکخستووە ئەوە لە حالیکدایە کە گولەن ئەم ئیدعایەی ڕەدکردۆتەوە .