کانونی دوھەم 20, 2018 16:50 Asia/Tehran
  • پارتی دێموکراتی کوردەکانی سووریا خوازیاری کۆتایی دان بە دەسدرێژی تورکیا بوو

پارتی دێموکراتی کوردەکانی سووریا خوازیاری کردەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کۆتایی دان بە بومبارانەکان وپەلامارەکانی تورکیا بۆناوچەی عەفرینی سووریا بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی ئیرنا، پارتی دێموکراتی کوردەکانی سووریا لە بەیان نامەیەکدا لە کۆمەڵگەی جیهانی ، ڕێکخراوەکانی مەدەنی وڕێکخراوەکانی مافەوانی ویاسایی داوای کرد لە هەمبەر یەک ملوین کەس دانیشتووی ناوچەی عەفرین هەستی بەرپرسایەتی بکەن . حیزبی دێموکراتیکی کوردەکانی سووریا لەم بەیان نامەیەدا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگروتووەکان وئەنجومەنی ئاسایشتی ئەم ڕێکخراوەیە داوای کردووە بۆ پێشگیری لە دەسدرێژی تورکیا کردەوەی خیرا ئەنجام بدەن وناوچەی باکووری سووریا لەڕۆژئاواوڕۆژهەڵاتی فورات ناوچەی ئەمەن ڕابگەێندرێت. یەکەی توپخانەیی سوپای تورکیا سەقامگیر لە ناوچەی سنووری کریکخان وحەسا لە گردوپەڕی "هاتای"ڕۆژی هەینی بنکە وبارەگای هێزەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردەکانی سووریای لە عەفرین لە گردوپەڕی پارێزگەی حەڵەب لە باکووری سووریا گوللە باران کرد. مەسەلەی نێردرانی چەکەمەنی وتەقەمەنی لە لایەن واشنتۆن بۆ بڕیک لە تاقمەکانی کورد ڕاهێنانیان بۆ دامەزرانی هێزیکی سیی هەزار کەسیی لە باکووری سووریا وعێراق ڕەخنەی کاربەدەستانی تورکیای لەگەڵ بوو/.

سەرپەیڤ