کوژرانی بیست کەس لە ئەندامانی پە.کە.کە و سوپای تورکیا
ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا هەواڵی دالە کوژرانی بیست ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پ.کە.کە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە وباکووری عێراق .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتولی ، ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند ، هێزەچەکدارەکانی ئەم وڵاتە لە یەک حەوتەی ڕابردوو بنکە وبارەگای پارتی کریکارانی کوردستانی تورکیا لەیەک حەوتەی ڕابردوو بنکەی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پە.کە.کە یان لە باشووری ڕٶژهەڵاتی تورکیا و ناوچە سنوورەیەکانی باکووری عێراقیان دایە بەر دەسڕێژ. لەم هەڵمەتەدا ، لانی کەم بیست کەس لە ئەندامانی پە.کە.کە کوژران وژماریەەکی تریش برینداربوون وبڕیکی زۆرچەک وتەقەمەنی ومادەی تەقەمەنی یش دۆزرایەوەو دەستی بەسەر داگیرا. ڕەوتی ئاشتی بۆ چارەسەرکرانی مەسەلەی کوردەکان لە تورکیا کە مانگی دێسەمبەری دووهەزارو دوازدە دەسپێکرابوو، دوابەدوات تەقێنەوەی مانگی ژوییەی دووهەزارو پازدە لە شاری سوروچی ئەم وڵاتە ڕاگیراو لەوەبەدوا ،سوپای تورکیا وپە.کە.کە پەلامار بۆ سەر بنکەی یەکتریان دەسپێکردەوە. بە پێی ئامارە بڵاوکراوەکان لەم ماوەیە، لانی کەم شەشسەد هێزی ئەمنیەتی تورکیا وفرەتر لە حەوت هەزار ئەندامی پە.کە.کە کوژران. دەوڵەتی ئانکارا ڕایگەیاندووە ئیتر ڕیگە چارەی سیاسی قەیرانی کوردەکان لەئارا دانیە وپە.کە.کە بە گوڕانکاری ئەم دواییە شانس وبەختی خۆی بۆ چارەسەر کرانی دیپلۆماتیکی قەیران لەدەس داوە.