کانونی دوھەم 21, 2018 19:24 Asia/Tehran
  •  وتووێژی تەلەفوونی  سەرلەشکەر باقری و سەرۆکی  ئەرکانی ئەرتەشی تورکیا

سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پەیوەندیەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ سپافه رمان خەلووسی ئاکار "سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی تورکیا ، دوایین بارودۆخی ئوپراسیونی ئەرتەشی تورکیا لە شاری عەفرینی سووریای لێکدایەوە .

 شەمە  20   ژانویەی 2018  فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا گوندەکانی  دەڤەری شاری ئافرینیان لە 60 کیلومەتری  باکووری  ڕۆژئاوای  حەڵەب لە باکووری سووریایان  دایە بەر  پەلامار   و ئەو ئوپراسیونە هەروا بەردەوامە . سپا سالار  خەلووسی ئاکار   سەروکی ئەرکانی  ئەرتەشی  تورکیا  سەرلەبەیانی   ڕۆژی  یەکشەمە   لە پەیوەندیەکی  تەلەفوونیدا  لە گەڵ   سەردار  سەرلەشکەر  موحەمەد باقری  سەرۆکی ئەرکانی  گشتیی  هێزە چەکدارەکانی  ئێران  وردەکاریگەلێک  سەبارەت بە  ئوپراسیونی  ئەرتەشی تورکیا  لە سنوورە  باکووریەکانی  سووریا  و ناوچەی  عەفرینی   ڕادەست کرد .  سەرۆکی ئەرکانی  ئەرتەشی تورکیا هۆی سەرەکی دەسپێکی ئوپراسیونی بوردمان و هاویشتنی ئاگری تۆپخانەیی  لە ناوچەی عەفرینی  بە کۆبوونەوەی  تاقمە تڕۆڕیستەکان لەو ناوچە  و بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ هەڕەشەکانی ئەو گرووپگەلە  دژی گوندەکان  و شارە  سنورویەکانی تورکیا  ڕاگەیاند . سپاسالار خەلووسی ئاکار  متمانەی  دا  تورکیا  بۆ  سەروەری   خاکی  سووریا  ڕێز دادەنێت و هەروەها پێبەندە  بە  ڕێککەوتنەکانی بە دی هاتوو   لە وتووێژە  سێ  قۆڵیکانی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران  و ڕووسیا . سەرلەشکەر  موحەمەد باقری  سەرۆکی ئەرکانی  گشت هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەو وتووێژە تەلەفوونیەدا  جەختی کرد  سەرەوەری خاک ، سەربەخۆیی  و دەسەڵاتداریەتی  سووریا  نابێ  خەسار ببینێ  و تورکیا دەبێ  بە ڕاشکاوی بڵێت کە  چاوی تەماحی بە  خاکی سورویا نیە .  سەرلەشکەر باقری  وتیشی :  ئەم جۆرە  کردەوەگەلە  نابێ  ببێتە هۆی  کەڵک وەرگرتنی نابەجێ دوژمنانی  جیهانی  ئیسلام وبە تایبەت ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی  نابێ لەو دۆخە  بۆ ئامانجی  پاوانخوازانەی  خۆیان لە سووریا کەڵک وەربگرن .   سەرۆکی   ئەرکانی  گشت هێزە چەکدارەکانی  ئێران  بە وتنی ئەوەی  کە کردەوەکانی  سەربازی  نابێ  خەسار بدات لە   وتووێژەکانی  سیاسی  سێ  قۆڵی  و وتووێژەکانی  ئاستانە  جەختی کرد : بەرگرتن  لە خەساری  ئەگەریی  لە خەڵک  و گوندەکان  و شارەکانی سووریا  لە ناوچە  کردەوەیەکی  پێویستە .