رەخنە و گازندەی وتەبێژی هەدەپە لە هێرشی تورکیا بۆسەر عفرین
وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا رەخنەی گرت لە هێرشی ئەرتەشی ئەم وڵاتە بۆسەر عفرین .
بە پی راپۆرتی ئیرنا ، ئایهان بیلگەن وتەبێژی هەدەپە و نێونەری شاری قارس لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە گوتی : هەڵمەتی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر شاری عفرین ، سوودێکی بۆ تورکیا نابێ، بەڵکوو بە پێچەوانەوە زیانی قورس دەگەیەنێ بەم وڵاتە .
بێلگەن بە رەخنەگرتن لە ناولێنانی هەڵمەتی ئەرتەشی تورکیا لە عفرین بە ناوی لقی زەیتوون وتیشی ، زەیتوون لە تێکڕای رۆژهەڵاتی ناڤیندا بە مانای ئاشتیە نە شەڕ .
ئەرکانی ئەرتەشی تورکیا لە بەیاننامەیک دا رایگەیاند ، هەڵمەتی لەشکەریی ئەم وڵاتە لە شاری عفرین لە پارێزگەی حەڵەبی باکووری سوریا ، لە دژی هێزە کوردیەکان لە ژێر ناوی چڵە زەیتوون دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە دەست پێبووە .
فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی تورکیا گوندەکانی دەوربەری شاری عفرینیان کوتا .
بە دوای هەڵمەتی دەسدرێژکارانەی ئەرتەشی تورکیا بۆسە شاری عفرین ، وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا هێرشی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر ئەم شارەی بە توندی ئیدانە کرد و رایگەیاند ، ئەم هەنگاوەی تورکیا پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانیی سوریایە .