کانونی دوھەم 22, 2018 21:18 Asia/Tehran
  • سەفەری جێگری سکرتێری گشتیی ناتۆ بۆ تورکیا

جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری ناتۆ بە ئامانجی دیدار لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا گەیشتە ئانکارای پێتەختی ئەو وڵاتە .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی  ئاناتولی  ؛ ڕۆز  گوتمولر "  جێگری  سکرتێری گشتیی  ناتو  بڕیارە  لەو سەفەرەدا  لەو سەفەرە  دوو ڕوژەی  لە گەڵ بڕێ لە بەرپرسانی تورکیا  بو وێنە   ئه حمەد  ییلدیز   جێگری  وەزیری دەرەوەی  ئەو وڵاتە  سەبارەت بە پرسەکان وتووێژ بکەن . گوتمولر بڕیارە  سبەینێ   سێشەمە  لە دووهەمین  ڕۆژی  سەفەرەکەی بۆ تورکیا  سەردانی چەن   ناوەندی سەربازی  ناتو لە تورکیا بکات .  کارناسان  سەفەری ئەو کاربەدەستەی ناتۆ بوتورکیا یان هاوپەیوەند زانیوە  بە  پەلاماری  ئەم دواییەی تورکیا  بۆ سەر ناوچەی   عەفرین لە باکووری  سووریا .   ئوپراسیونی  سەربازی  ئەرتەشی  تورکیا  لە ژێر ناوی  چڵە زەیتون  بە بیانووی  هێزمەند کردنی  سەقام وئاسایش  لە سنوروەکانی تورکیا و ناوچە  و هەروەها  لەناو چوونی  ئەندامانی  پەیەدە  و داعش  لە شاری عەفرین  لە ڕۆژی شەمەی  ڕابردوو دەس پێ کراوە . بە دوای  ئوپراسیونی  ئەرتەشی  تورکیا  بۆ سە ر شاری  عەفرین  وەزارەتی دەرەوەی  سوریا  پەلاماری  هێزەکانی ئەرتەشی  تورکیا بۆسەر ئەو شارەی  ئیدانە کرد و ڕایگەیاند  ئەو کردەوەی  تورکیا   پێشێلکرانی  دەسەڵاتداریەتی  نیشتمانی  سووریایە .

سەرپەیڤ