گرتنی نەیارانی پەلامار بۆسەر باکووری سووریا لە تورکیا
هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا 24 گومانلێکراو بە پڕوپاگەندەی تڕوڕیستی لە توڕە کۆمەڵایەتیەکان و کردەوە دژی پەلاماری ئانکارا بۆسەر میلیشیاکانی کورد لە باکووری سووریایان قۆڵبەست کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئەمڕۆی هەواڵدەریی فەڕانسا لە ئەستەمۆڵەوە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند ئەو کەسانە لە سەرانسەری تورکیا قۆڵبەست کراون . ئەو کەسانە لە پەیامگەلێکدا لە پەیجی توئیتر خەڵکیان بانگهێشت کرد بوو بە بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان دژی پەلامارەکانی تورکیا دژی سووریا . ئەوە لە حاڵێکدایە کە تورکیا ئوپراسیونی ناسراو بە چڵە زەیتونی لە ڕۆژی شەمە لە ناوچەی عەفرینی سووریا بە بیانووی دامەزراندنی سەقام لە سنوروەکانی تورکیا و هەروەها پاراستنی گیانی خەڵکی سووریا لە هەمبەر تڕوڕیستان و یەکینەکانی پاراستنی گەڵ و پەکەکە دەس پێی کردووە . ئانکارا یەکینەکانی پاراستنی گەل ناسراو بە "یە پە گە" بە تڕوڕیست دەزانێ .