پارتی سەعادەتی تورکیا: ئەمریکا هەوڵ دەدات بۆ دابین کردنی قازانج و بەرژەوەندی خۆی لە ناوچەکەدا
کانونی دوھەم 23, 2018 10:47 Asia/Tehran
سەرۆکی پارتی سەعادەتی تورکیا وتی: ئەمریکا هەوڵ دەدات بۆ دابین کردنی قازانج و ئامانجە دزێو و نامرۆییەکانی خۆی لە ناوچەکەدا.
بە پێی ڕاپۆرتی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی کوردی سەحەر؛ "تەمەل کارا مەلا ئۆغڵوو" Temel Karamollaoğlu وتیشی: ئامانجی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی گەورەیە و لەم پرۆژەیەدا هیچکام لە نەتەوەکان لەوان کورد و تورک و یان نەتەوەکانی دیکەش لە ئارادا نییە و تەنیا پاراستنی بوون و ئاسایشی ئیسراییل لە ناوچەکەدا بێ.
سەرۆکی پارتی سەعادەتی تورکیا هەروەها ئاماژەی کردە خۆوەردانی دەوڵەتی تورکیا لە شەڕەکانی ئێراق و سووریا و داکۆکیی لە گرووپە تیرۆریستییەکان لەوان داعش و وتی کە ئانکارا دەبێ تاوانەکەی ببژێرێ .