دانیشتنی بێ ئاکامی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە ڕووداوەکانی سووریا
دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ لێکدانەوەی ڕووداوەکانی سووریا بە بێ ئاکامێکی دیار کراو کۆتایی پێ هات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی میهر دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە مەبەستی لێکدانەوەی ئوپراسیونی سەربازی تورکیا لە سووریا ڕۆژی سێشەمە بە بێ دەرکرانی ئاگادارینامەیەکی هاوبەش کۆتایی پێی هات . لەو دانیشتنەدا کە بە داخوازی فەڕانسا و بۆ لێکدانەوەی دوخی ناوچەی عەفرین لە باکووری سووریا پێکهات بەیاننامەیەک سەبارەت بە ئوپراسیونی تورکیا لەو ناوچە دەرنەکرا . لەو دانیشتنەدا فڕانسوا دولاتر باڵوێزی فەڕانسا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان هەڵوێستی وڵاتەکەی لەمەڕ بانگهێشتی دان بەخودا گرتنی کاربەدەستانی تورکیا دووپات کردەوە . نیکی هیلی باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان یش لەو دانیشتنەدا ئامادە نەبوو . ئوپراسونی سەربازی ئەرتەشی تورکیا لە ژێر ناوی چڵەزەیتون بە بیانووی هێزمەندی ئاسایش و سەقام لە سنوروەکانی تورکیا و ناوچە و هەروەها لەناو چوونی ئەندامانی پەیەدە و داعش لە شاری عەفرین لە ڕۆژی شەمەی ڕابردوو دەسپێکراوە . وەزارەتی دەرەوەی سووریا پەلاماری هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر ئەو شارەی ئیدانە کرد و ڕایگەیاندووە کە ئەو کارەی ئانکارا پێشێلکرانی دەسەڵاتداریەتی نیشتمانی دیمەشقە .