کانونی دوھەم 23, 2018 18:47 Asia/Tehran
  • چاووش ئۆغڵوو: لەهەوڵی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا، سووریاو ئەمریکادا نین

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: وڵاتەکەی هەوڵیەتی لە ئۆپراسیۆنێکدا کە لەباکووری سووریا دەس پێ بووە، لە هەرچەشنە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە سووری، ڕووسی و ئەمریکییەکان خۆببوێرێ بەڵام جەختی لەوە کردەوە کەئانکارا بۆ دابین کردنی ئاسایشی خۆی هەرکارێک پێویست بکات، ئەنجامی دەدا.

مەولوود چاووش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا بەپێی ڕاپۆری کەناڵی خەبەر تورک ئەمڕۆ سێ شەممە وتی: تیرۆریستان لە شاری منبەج بەردەوام تەقەی دنەدەرانە دەکەن. ئەگەر ئەمریکا پێشی پێ نەگرێ، ئێمە خۆمان ڕایدەگرین.

پێشتر ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەڵێنی دابوو، پاشەکشە بکات بە سەرهەڵداوانی کورد لە شاری منبەج لەباکووری ڕۆژهەڵاتی حەڵەبیش .

مەولوود چاووش ئۆغڵوو وتی: ئامانجمان ئەوە نییە کە بەشداری شەڕی دژ بە ڕووسەکان، حکومەتی سووریا یان ئەمریکا بین بەڵکوو ئامانجمان شەڕ لەگەڵ ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی ئەمریکی وتوویانە، پێش گرتن بە هەوڵی تورکیا بۆ دەرکردنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و بەزۆریش کوردەکان لە منبەج، یەک لە ئامانجە سەرەکییەکانی واشنگتۆنە.

ئەمریکا هیوای خواست؛ بەکەڵک وەرگرتن لە کۆنترۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) بەسەر باکووری سووریا، سەنگی دیپلۆماتیکی زیاتر بەدەست بێنێ بۆ بوژاندنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی لەژێر چاودێریی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێڤدا.

چاووش ئۆغڵوو وتی: داهاتووی پەیوەندییەکانمان گرێدراوی هەنگاوی دواتری ئەمریکایە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ ئەمریکاو ڕووسیاش داوایان لە تورکیا کردووە لە پەلامارەکەی بۆسەر شەڕڤانانی کورد لەناوچەی عەفرینی سووریا لەژێر ناوی ئۆپراسیۆنی چڵە زەیتوون، ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن لەخۆ پێشان بدات.

سووریاش ئەو پەلامارەی ئیدانە کردووە.