کانونی دوھەم 31, 2018 13:42 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کردنیی پێنج گومانلێکراوی داعشی لە تورکیا

پێنج گومانلێکراوی داعشی لە شارەکانی قوونیە و مێرسینی تورکیا لە لایەن فەرمانبەرانی پۆلیسی دژە ترۆری ئەو وڵاتەوە قۆڵبەست کراون .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  رۆژی چوار سەممەی ئیرنا بە گێرانەوە لە میدیا تورکیاییەکان، فەرمانبەرانی پۆلیسی دژە ترۆری شارەکانی قوونیە و مێرسین لە ئۆپەراسیۆنێکی نەهێنی  و بەگەمارۆ دانیی چەند ناو و نیشانی لە پێش دا ناسکراو پێنج گومانلێکراو بە ئەندامبوون لە تاقمی ترۆریستی داعش قۆڵبەست کراون.

 بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە کاتی پشکنینی فەرمانبەرانی پۆلیس لە ماڵی قۆڵبەستکراوان دا ژمارێکی زۆر کەرەستەی دیجیتاڵی بەڵگە ڕکخراوەییەکان هی تاقمی ترۆریستی داعش ٦ تفنەگ و کەرەستەو ئامێری تایبەت بەچێکردنەوەی بۆمبا دۆزرایەوە دەستیان بەسەرداگیراوە .

 بە پێی ئیدعای کاربەدەستان ومیدیا تورکیاییەکان ئەندامانی داعش دوای تێکڕووخانی ئەم پێکهاتە ترۆریستییە لە عێراق  وسوریا خەریکن دەگەڕێنەوە ئەوروپا لە ڕێگای تورکیاوە .

 تورکیا بەهۆی  سنووری دوور ودرێژی یەکهەزار و ٥٠٠ کیلومەتری لەگەڵ عێراق و سوریا لە باشووری ئەو وڵاتە لە ساڵانی ڕابردوو گرنگترین ڕێگای هات و چوێ ئەندامانی داعس بۆ عێراق  وسوریا  بووە .

 قۆڵبەستکردنی گومانلێکراوان بە هاوکاریی لەگەڵ تاقمی ترۆریستی داعش لە حالێکدا لە تورکیا درێژەی هەیە کە کاربەدەستانیی دەولەتی ئانکارا تا بەر لەوە ، سیاسەتێکی دوو فاقیانەیان  بەرامبەر پرسی ترۆریسم لە ناوچە دا هەبوو.

سەرپەیڤ