قۆڵبەست کرانیی بەرپرسی زانیاری گەیاندنی داعش لە ئانکارا
دوا بە دوای ئۆپەراسیۆنیی هیزە ئاسایشییەکانی تورکیا لە ئانکارا بەرپرسی ڕاگەیاندنی تاقمی ترۆریستی داعش قۆڵبەست کرا .
بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی " عۆمەر یەتەک" بەر پرسی کارو باری هەواڵگری تاقمی ترۆریستی داعش رۆژی یەکشەممە دوای ئەوەی هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعات و ئاسایشی تورکیا (میت) دەنگ وباس گەلێک لە بارەی ئامادەبوونیی ئەو لە ئانکارا وەرگرتووە، لە ئۆپەراسیۆنیکی هێزی ئاسایشیی تورکیا دا قۆڵبەست کراون .
دەلێن " عۆمەر یەتەک" هیدایەتی زۆرێک لە ئۆپەراسیۆنەکانیی تاقمی ترۆریستی داعش لە تورکیای لە ئەستۆ دابووە . قۆڵبەست کرانیی گومانلێکراوان بە هاوکاری لەگەڵ تاقمی ترۆریستی داعش لە تورکیا یان قۆڵبەستکرانیی ترۆریستانی داعش لەم وڵاتە لە حالێکدا لەئارایە کە کاربەدەستانیی دەوڵەتی ئانکارا تا پێش لەمە ، سیاسەتی دووفاقیانەیان بەرامبەر پرسی ترۆریسم لە ناوچە دا لەپێش گرتبوو.