ئەردۆغان : بژارەیەکی دیکە جیا لە ئەندامەتی تورکیا لە یەکیەتی ئوروپادا قەبوڵ ناکەین
سەرۆکی تورکیا روژی یەکشەممە لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی ستامپای ئیتالیا ، جەختی کردەوە ، ئانکارا هیچ بژارەیەک جگە لە ئەندامەتیی تورکیا لە یەکیەتی ئوروپادا قەبوڵ ناکات .
رەجەب تەییب ئەردۆغان لەم وتووێژەدا بەپێداگری لەسەرئەویە کە تورکیا لە گەڵ پێشنیاری ئەم دواییانەی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسە لە بارەی هاوبەشیی ئانکارا لە گەڵ بروکسێل نەیارە گوتی : ئەندامەتی بە تەواوەتیی لە یەکیەتی ئوروپادا تاکە بژارەی جێی رەزامەندی بۆ تورکیایە .
مەکرۆن پێنجی ژانیڤەری لە پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەشدا لە گەڵ سەروکی تورکیا لە پاریس پێشنیاری دا بە ئەردۆغان لە جیاتی ئەندامەتی لە یەکیەتی ئوروپادا ، ئەم وڵاتە لە گەڵ ئەم یەکیەتیە شەراکەت بکات .
دانوستان بۆ ئەندام بوونی تورکیا لە یەکیەتی ئوروپادا ساڵی 2015 دەست پێبوو .
کاربەدەستانی ئوروپی لە ساڵانی رابردوودا بە هۆی ئەوەی کە سیاسەت و هەنگای دیکاتۆریانەی ئەردۆغان لە تورکیادا ناوی دەبەن ، بە جاران دژایەتی خۆیان لە گەڵ ئەندام بوونی ئەووڵاتە لە یەکیەتی ئووپادا راگەیاندووە .