شوبات 17, 2018 18:19 Asia/Tehran
  • چوونەسەری ژماری کوژراوانی گرووپە نەیارەکانی تورکیا لە عەفرینی سووریا

سوپای تورکیا ڕایگەیاند، هەزار و ٥٥١ کەس لە گرووپە نەیارەکانی ئەو وڵاتە لەکاتی دەسپێبوونی ئۆپراسیۆنی ناسراو بە چڵە زەیتوون لەعەفرینی سووریا کوژراون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵۆی تورکیا، ئەرکانی سوپای تورکیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، سەربازانی ئەو وڵاتەو هێزەکانی بەناو سوپای ئازادی سووریا جێی داکۆکیی تورکیا، گوندەکانی حەسەن کلکاوی و جلمە سەر بە ناوچەی ڕاجوو لەڕۆژاوای عەفرینیان لە بوونی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) و پارتی دیموکراتیکی سووریا(پەیەدە) پاکتاو کرد.

سەرچاوە هەواڵییەکان هەروەها ڕایانگەیاند؛ تانک و نەفەرهەڵگری زرێپۆشی سوپای تورکیا بۆ یەکە سنوورییەکانی جێگیر لەسنووری ئەو وڵاتەو سووریا ڕەوانە دەکەن.

بەرلەوە، سوپای تورکیا ، ژماری کوژراوانی  گرووپە نەیارەکان لە دەسدرێژکاریی سەر عەفرین لەباکووری سووریای١٠٢٨ کەس راگەیاندبوو.

لە شەممە٢٠ی ژانڤییەی٢٠١٨ کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی دەورووبەری شاری عەفرین لە شەست کیلۆمتریی باکووری رۆژاوای حەڵەب(باکووری سووریا)یان بۆردومان کرد هەتا ئێستا بەسەدان ماڵ وێران و هەزاران کەس ئاوارە بوون.

دوابەدوای دەسدرێژکاریی سوپای تورکیا بۆسەر شاری عەفرین، وەزارەتی دەرەوەی سووریا پەلاماری هێزەکانی سوپای تورکیا بۆ ئەو شارەی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، ئەو کردەی تورکیا پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانیی سووریایە.

سەرپەیڤ