شوبات 17, 2018 18:21 Asia/Tehran
  • بێ ئاکامی ئەمریکا لە بووژاندنەوەی پەیوەندیی گەرم و دۆستانە لەگەڵ تورکیا

ماڵپەڕی فارن پالیسی ئەمریکا لەڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، ناکۆکییەکان و پەیوەندیی ساردو سڕی تورکیا و ئەمریکا بەردەوامە.

ماڵپەڕی فارن پالیسی ئەمریکا لە ڕاپۆرێکدا نووسی؛ ڕێکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو مەولوود چاووش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی هەینی پاش دیدار لەئانکارا هەوڵیان دا، بەیاننامەیەکی هاوبەش دەربکەن کە کرانەوەی پەیوەندیی دیپلۆماتیک لەخۆ بگرێ بەڵام ئەو بەیاننامە لەباری وادەو بەڵێنی قورس و لەباری وردییات، زۆر سەرکەشیانە دەرچوو.

لەو ڕاپۆرەدا هاتووە، جیا لە شک و دڕدۆنگیی دێرینەی ئەمریکا لەمەڕ ئەوەی کە ئەمریکا بەجۆرێک لە کودەتا ناسەرکەوتووەکەی ژوولای٢٠١٦ی تورکیا دەستی بووە، ڕەنگە سەرەکیترین خاڵی جێی ناکۆکی دوولایەن، پرسی کوردەکانی سووریا بێت. لەکاتێکدا کە ئەمریکا هەروا درێژە دەدات بە داکۆکی و پڕچەک کردنی شەڕڤانانی کورد لەباکووری سووریا، تورکیا چەکدارانی کورد بەتیرۆریست و سەرەکیترین هەڕەشەی ناوخۆیی دەزانێ و ئۆپراسیۆنی سەربازیی بەرفراوان لەدژ کوردانی سووریای دەس پێ کردووە.

ڕێکس تیلرسۆن کە پێنج شەممەی ڕابردوو گەیشتە ئانکارا، لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش دیدار و وتووێژی کردبوو.

سەرپەیڤ