شوبات 17, 2018 19:53 Asia/Tehran
  • پیداگری ئەردۆغان لەسەر پێویستی گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریا لە تورکیا بۆ سووریا

سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر پێویستی گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریا لە تورکیا بۆ سووریا پیداگری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆشەممە ی هەواڵدەری ئاناتۆلی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمرۆ شەممە لە ناو کۆڕی خەڵکی شاری ئافیون ورە حەسار ی تورکیا بەڕاگەیاندنی ئەم بابەتە وتی: سێ ملوین پەنابەری سووری کە ئێستاکە لە تورکیا دان دەبێ هەرچی خیراتر خاکی تورکیا بەجێ بهێڵن وبگەڕنەوە بۆ سووریا . سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها لە بەشێکی تر لە قسەکانی خۆی لەبارەی هەڵمەتی سەربازی ئەم وڵاتە لە شاری عەفرین لە باکووری سووریا پیداگری کرد، سوپای تورکیا لەم ناوچەیە سێسەد کیلومیتری چوارگوشە پێشڕەویان کردووە. شەوی ڕابردوو یش برێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ لە پەلاماری  شیمیایی ، هێزەکانی سوپای تورکیا بۆسەر شاری عەفرین لە باکووری سووریا هەواڵیان دا. وتوویانە لەم پەلامارە شەش کەس بە هۆی هەڵمژینی گازی ژەهراوی تۆشێ خنکان بوونە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە سوپای تورکیا ڕایگەیاند : لە هەڵمەتی سەربازی خۆی لە سووریا لە چەکی شیمیایی کەڵکی وەرنەگرتووە. هەڵمەتی سەربازی سوپای تورکیا لەژێر ناوی چڵە زەیتون بە بیانوی بەهێز کردنی ئەمنیەت وپاوەجیی لە سنوورەکانی تورکیا وناوچە وهەروەها لەناوچوونی ئەندامانی پارتی یەکیەتی دێموکراتیکی سووریا پەیەدە لە بیستی ژانێڤەری دووهەزارو هەژدە لە ساری عەفرین لە باکووری سووریا دەسپێکرا کە بەهۆی ئەم پەلامارانەوە هەتا ئێستاکە ژمارەیەک لە هێزەکانی دوولایەن کوژراون ، سەدان ماڵ کاول وهەزاران کەسیش ئاوارە وهەڵوەدا بوونە.