شوبات 23, 2018 13:38 Asia/Tehran
  • پێداگریی هەدەپە لەسەر پێویستیی وەستانی ئۆپراسیۆنی سەبازیی لەباکووری سوریا

سەرەکی ترین پارتی کورد لە تورکیا هەدەپە ، داوای وەستانی ئۆپزراسیۆنی سەربازیی ئەم وڵاتە بەدژی کوردان لە ناوچەی عەفرینی سوریای کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی فرانس پرێس،  پەروین بولدان  ئەندامێکی باڵای  هەدەپە ڕۆژی پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێک دا وتی  : هێزی سوپای ئەم وڵاتە لە ئۆپراسیۆنی سەربازیی عەفرین لە باکووری  سوریا  هیچی دەست ناکەوێ . 

ناوبراو وتیشی: هەموو  ئیدیعاکانی دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بەمەی کە لە ئۆپراسیۆنی  سەربازیی ئەم وڵاتە  خەڵکی سیڤیل نەکوژراون درۆیە   چونکە بە پێی  ڕاپۆرتی شایەتحاڵان و سەنەدوبەڵگەکان ، لەم ئۆپراسیۆنەدا تائێستا ژومارێکی زۆر ئافرەت و منداڵی بێ تاوان لە ئۆپراسیونی چڵە زەیتوون  کوژراون . 

ئەم ئەندامەی باڵای  هەدەپە هەروەها  پێداگری کرد کە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە عەفرین هەروەها ژومارێک  سەربازی تورکیش  کوژراون.

ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا لەژێر ناوی  چڵە زەیتوون بە بیانووی بەهێزبوونی سەقام و هێوری  لە سنوورەکانی تورکیا و ناوچە و هەروەها لە ناوبردنی  ئەندامانی  پەیەدە  لە بیستەمی ژانیڤەری ساڵی 2018 لەشاری عەفرین  دەست پێکراوە.

دیمەشق بە جاران  ئەم پەلامارانەی بە دەستدرێژکاری ئاشکرا بۆ نێو خاکی سوریا ڕاگەیاند و ئیدانەی کرد.

 

 

سەرپەیڤ