شوبات 25, 2018 19:02 Asia/Tehran
  • تورکیا : ئاگربڕ لە سووریا ناوچەی عەفرین ناگرێتەوە

وتەبێژی دەوڵەتی تورکیا لە کاردانەوە بە پەسەن کرانی گەڵاڵەی ئاگربڕی سی ڕۆژە لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانی وتی کە ئەو گەڵاڵەیە کاریگەری دانانێ لە سەر ئوپڕاسیونی سەربازیی تورکیا لە باکووری سورویا .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی تاقمی نێونەتەوەیی  هەواڵدەریی فارس  وتەبێژی دەوڵەتی  تورکیا  ڕایگەیاند  کە ڕێککەوتنی   ئاگربڕی  30 ڕۆژە  لە سووریا   ، ئوپڕاسیونی  سەربازی تورکیا لە عەفرین ناگرێتەوە .بە پێی ڕاگەیندرانی  کاناڵی تی ئارتی  تورکیا  بەکر بوزداغ  ئەمڕۆ یەکشەمە  لە کاردانەوە  بە پەسەن کرانی  گەڵاڵەی  ئاگربڕ  لە سورویا   ئوپڕاسیونی تورکیا لە ناوچەی  عەفرین ناسراو  بە چڵە زەیتون ناخاتە ژێر  کاریگەریەوە . ئەنجومەنی  ئاسایشی  ڕێکخراوی نەتەوەکان   سەر ئەنجام  دوای سێ  ڕۆژ  وەدوا کەوتن  بۆ دەنگ دان  سەبارەت بە   ئاگربڕ  لە سووریا  بۆ وێنە غووتەی   ڕۆژهەڵاتیی  دیمەشق  کۆبوونەوەی  پێکهێنا  و   ڕەزامەندیان دەربڕی  لە گەڵ  زۆربەی دەنگەکان  سەبارەت بە  ئاگربڕ . ئەو ڕێککەوتنە  سی  ڕۆژەیە  خوازیاری   ڕێککەوتنی هەموو   تێکهەڵچوونەکان  لە  سووریا  بووە  و  لە لایەنە  تێکهەڵچووەکانی  دەیەوێ  بوار بۆ گەیشتنی   یارمەتی مڕۆڤ دۆستانە  بۆ ناوچە   ئاڵۆزەکان خۆش بکات .بوزداغ  هەروەها وتی  کە  وەزارەتی   دەرەوە  و  وەزارەتی   دادی  تورکیا  هەوڵ ئەدەن   ساڵح موسلم  ڕێبەری  پارتی   یەکێتیی دیموکراتیک کە ئەمڕۆ  لە کۆماری چێک  گیراوە   لە کاربەدەستانی  ئەو وڵاتە  وەر بگرن .