ئادار 01, 2018 16:39 Asia/Tehran
  • ئەمریکا نیگەرانە لەوەی کە تورکیا مووشەکی S-400 بکڕێ

کارناسێکی پرسە نێودەوڵەتییەکانی تورکیا وتی؛ سیاسەتەکانی دووفاقانەی ئەمریکا هۆکاری سەرەکیی ئەو کێشە و ناکۆکییانەیە کە لە نێوان واشینگتۆن و ئانکارا سەری هەڵداوە.

"ئۆیا ئاک گوننەج" سەرۆکی گرووپی کاروباری نێودەوڵەتی لە زانکۆی "ئۆفۆق"ی تورکیا لە وتووێژ لەگەڵ رادیۆ تورکی دەرەوەسنووریی ئێران بە ئاماژە بە کاردانەوە و نیگەرانیی ئەمریکا بەرامبەر بە داخوازەکانی تورکیا لەمەڕ کڕینی مووشەکی S-400 ی ڕووسیا وتیشی: ئەوە هەنگاوێکی گرینگی سیاسیی - ئەمنی لە ئاستی نێودەوڵەتیدایە.

ئەم مامۆستایەی زانکۆی تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە سیاسەتی دوژمنکارانە و دژ بەیەکی ئەمریکا بەرامبەر بە تورکیا وەکوو هاوپەیمانی ٥٠ ساڵەی یەکجار سەرسووڕهێنەرە راشکاوانە رایگەیاند؛ بە سەرنج دانی گۆرانکاریی بەربڵاو لە هاوسەنگیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، تورکیا لەوە زیاتر بەرامبەر بە گوشارەکانی ئەمریکا بێدەنگەی لێ ناکات.

"ئۆیا ئاک گوننەج"  جەختی کرد: هاوکاریی سەربازیی تورکیا لەگەڵ ڕووسیا وەکوو وڵاتێک کە ئەندامی ناتۆ نییە، دڵخوازی ئەمریکا نییە.

سەرۆکی گرووپی کاروباری نێودەوڵەتیی لە زانکۆی "ئۆفۆق"ی تورکیا وتی؛ ئەمریکا لە چوارچێوەی گەییشتن بە ئامانجە پاوانخوازانەکانی بەردەوام هەوڵ دەدات کێشە و ناکۆکی لە ناوچەکە پەرە پێ بدات و داکۆکی کردن لە گرووپە تیرۆریستییەکانیش هەر لە چوارچێوەی ئەو ئامانجانەیدا ئەنجام دەگرێ.

سەرپەیڤ