ئادار 13, 2018 16:52 Asia/Tehran
  • بانگ کرانی باڵوێزی ئاڵمانیا لە تورکیا

وتەبێژی دەوڵەتی تورکیا لە بانگ کرانی باڵوێزی ئاڵمانیا لە ئانکارا بۆ وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆسێ شەممەی هەواڵدەری فەرانسە لە ئانکارا" بەکر بوزداغ" ڕایگەیاند : تورکیا وشداری داوە بە بەرلین لەباتی کردەوەکانی ئەم دواییە لەدژی مزگەوتەکانی تورکیەیی لە ئاڵمانیا وبۆ بریک لێکدانەوە باڵوێزی ئاڵمانیای بانگ کردووە.

لە ماوەی سێ ڕۆژدا ، دوو مزگەوت لە بەرلین ولەباشووری ئاڵمانیا وبیناکانی ئەنجومەنیکی ئالمانیایی- تورکیەیی لە رٶژئاوا ودۆکانێکی سەربەتورکیەیەک لە باکووری ئەم وڵاتە ئاگریان تێبەربوو .

لەم پەلامارانەدا  کەس زیانی وێ نەکەوتووە. ئانکارا پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پە. کە.کە بە دەسوەردان لەم پەلامارانە تاوانبار دەکات.

بانگ کرانی باڵوێزی ئالمانیا لە تورکیا لە حاڵیکدا ئەنجامی گرتووە کە پێوەندی دوووڵات بەهۆوهەگەری ڕەخنەی ئانکارا لە بەرلین بۆ ئەنجام نەدانی کردەوەیەکی باش لەدژی پە.کە.کە ، ناکۆکی بیر ورا لەبارەی نێشتەجیی کردنی کۆچبەران، هەڵس وکەوت نەکردنی دەوڵەتی ئالمانیا لەگەل تاقمی گولەن لە کۆدەتای بێ ئاکامی دووهەزارو شازدە لە تورکیا وئیزن نەدانی بەڕێوەچوونی میتینگی پڕوپاگەندەیی بۆ کۆپرسیی چاکسازی یاسای بنەڕەتی لە لایەن تورکیاوە لە ئاڵمانیا لەگەڵ کێشەی توند ڕووبەڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ