قه‌ته‌ر و تورکیا بنکەیی سەربازیی دەریایی دروست دەکەن
فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی تایبه‌ت به قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند که ڕێککه‌وتنێکی سه‌ربازیان له‌گه‌ڵ تورکیا بۆ دروست کردنی بنکه‌ی سه‌ربازیی ده‌ریایی واژۆ کردووه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بەگێڕانەوەله خه‌لیج ئانلاین، حه‌مد بن عه‌بدوڵا فه‌تیس مه‌ری، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی تایبه‌ت به قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند که دۆحه ڕێککه‌وتنێکی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ تورکیا واژۆ کردووه که به‌م پێیه بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی ده‌ریایی بۆ قه‌ته‌ر دروست ده‌کرێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م ڕێککه‌وتن نامه‌یه باسی ئه‌وه ده‌کات که بڕیار وایه دوای دروست کردنی بنکه سه‌ربازییه‌که ڕاهێنانی هێزی ده‌ریایی قه‌ته‌ر ده‌ست پێ بکات و ئامانجیشی گه‌شت لیدانی ده‌ریایی قه‌ته‌ر له ناوچه‌که‌یه.
ئه‌م به‌رپرسه قه‌ته‌رییه وتی: ئه‌م بنکه‌یه وه‌ک بنکه‌ی سه‌ره‌کی و ناوه‌ندی ده‌ریایی قه‌ته‌ر که‌ڵکی لێده‌برێت.
هه‌روه‌ها هێزی ده‌ریایی قه‌ته‌ر دوو ڕێککه‌وتنی دیکه‌ی له‌گه‌ڵ سوپای تورکیا بۆ کڕینی دوو که‌شتی سه‌ربازی و 17 به‌له‌می سه‌ربازی واژۆ کردووه.