ئادار 17, 2018 18:08 Asia/Tehran
  • قسەکانی کاربەدەستی تورکیا لەبارەی پێشگیری لە دزەی تیرۆریستەکان بۆ ئوروپا

سەرۆک وەزیرانی تورکیا وتی: دەوڵەتی ئانکارا لە دزەی تیرۆریستەکان بۆ ناو وڵاتانی ئوروپایی پێشگیری کرد/.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بن عەلی ئیلدریم ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لە ئانکارا وتی: تورکیا لە پەرەی تیرۆریسم بۆ وڵاتانی ئوروپایی پێشگیری کرد ولەمپەری دزەی تێرۆریستەکان بۆ ناو وڵاتانی ئوروپایی بوو. ئەو هەروەها لە کاردانەوە بە بڕیاری پەرلەمان لەمەڕ ڕاگرتنی هەڵمەتی سەربازی تورکیا لەعەفرین لە باکووری سووریا وتی: کاربەدەستانی ئوروپایی هەموو کات درۆشمی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم هەڵئەدەن لە حاڵیکدا کە ئانکارا لە مەیدانی کردەوە لەگەڵ تاقمە تیرۆریستەکان بەرەنگاری دەکات. پەلامارەکانی سوپای تورکیا لە ژیر ناوی چڵە زەیتوون بە بیانوی بەهێزکردنی ئەمنیەت وپاوەجیی لە سنوورەکانی تورکیا لە بیستی ژانێڤەری دووهەزارو هەژدە لە شاری عەفرین لە باکووری سووریا دەسپێکرا. ئەم پەلامارانە سەرەڕای داخرانی سەدان فیڕگە وکاولکاری ژێرخانەکان بەتایبەت ماتوڕخانەکانی ئاو هێزگەی کارەبا وشوێنە کانی کەوناڕایی بووە هۆی کوژرانی ژماریەکی زۆر لە کەسانی سێڤێلی سوری وبریندار بوونی سەدان کەسی تر. دەوڵەتی دەمیشق ئەم پەلامارانەی دەسدرێژکاری ئاشکرا بۆ ناوخاکی سووریا ڕاگەیاند و مەحکومی کرد.

سەرپەیڤ