ئادار 19, 2018 13:20 Asia/Tehran
  • پەلاماردانی باڵوێزخانەی تورکیا لە دەنیمارک

پۆلیسی دەنیمارک باسی پەلامار بۆ سەر باڵویزخانەی تورکیای کرد بە بۆمبای بەنزینی لە کۆپێنهاک دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆێتێرز، پۆلیسی دەنیمارک ڕایگەیاند بەیانی دووشەممە باڵوێزخانەی تورکیا لە کۆپێنهاک بە کۆکتێل مۆلۆتۆف کەوتۆتە بەر پەلامار.

 بە وتەی پۆلیسی دەنیمارک ، لانیکەم دوو کەس لەم پەلامارە دا دەستیان ھەبووە.

 بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، لەم پەلامارە زەبر لە بەشی دەرەوەیی باڵاخانەی باڵوێزخانەکە کەوتووە بەڵام کەس بریندارنەبووە. دەلێن لە کاتی ڕوودانی پەلامارەکە کەس لەباڵاخانەی باڵوێزخانەی تورکیا لە کۆپێنهاک دا نەبووە .

سەرپەیڤ