ئادار 19, 2018 21:11 Asia/Tehran
  • وشداریی یەکێتی ئوروپا بە تورکیا لەمەڕ پەلامارە سەربازییەکانی بۆسەر عەفرین

سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا رەخنەی گرت لە تورکیا لەبەر پەلامارە سەربازییەکانی بۆسەر شاری عەفرین هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا، بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئاسۆشوەیتدپرێس، فدریکا مۆگرینی سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا داوای لە ئانکارا کرد هەتا ئەو گەرەنتییە بدات کە تێکهەڵچوونەکان لە وڵاتی شەڕتێدای سووریا، کەم دەبێتەوە.

ناوبراو وتی: من لەحاند ئەو پرسە زۆر نیگەرانم. مۆگرینی لە بروکسل بەپەیامنێرانی وت: هەوڵە نێودەوڵەتییەکان لە سووریا بڕیاربوو بەئامانجی کەمکرانی چالاکییە سەربازییەکان ئەنجام بگرێ نەک پەرەپێدرانی وەها چالاکی گەلێک.

ناوبراو داوای لە تورکیا، ڕووسیاو ئێران کرد هەربەوجۆرەی بەڵێنیان داوە گەرەنتی ئەوە بدەن کە ناوچە کەم کێشەکان لە سووریا پێک دەهێنرێن.

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی یەکشەممە داگیرکرانی شاری عەفرین کە پێشتر لەژێر کۆنترۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەلدابوو، ڕاگەیاند.

ئەو ڕاگەیێندراوە لەکاتێکدا بڵاوکرایەوە کە هەواڵدەریی ئانادۆلی ڕایگەیاند، تەقینەوەی بۆمبێک لەشاری عەفرین کە لە لایەن شەڕڤانانی کوردی سووری دانرابوو، بووە هۆی کوژرانی یانزە کەس لەوان حەوت کەسی سیڤیل و چوار کەسی جێی داکۆکیی تورکیا.