ئادار 19, 2018 21:19 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان : ئوپراسیۆن هەتا کاتی پاکتاوکرانی مەنبەج وعەینولعەرەب درێژەی دەبێ

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژەدان بە مەکە هەڵمەتی بەناو چڵە زەیتوون هەتا پاکتاو کرانی مەنبیج ، عەینولعەرەب وقامشلی درێژەی دەبێت وتی: ئەگەر پێویست بێت لە باکووری عێراق یش ئوپراسیۆن بەرێوە دەبەین .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ڕوسیا ئەلیەوم ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە بەنیازە کە هەڵمەتی چڵە زەیتوون لە سووریا بەردەوام بکات هەتا بە ڕای خۆی بەسەر تیرۆریستەکان لە مەنبیج ، قامشلی وعەینولعەرەب زاڵ بێت. وتیشی: هەتا ئێستاکە سێ هەزارو شەشسەدو بیست ودوو کەسی چەکدار لە جەریانی هەڵمەتی چڵە زەیتوون کوژراون. ئێمە بە هەڵمەت لە سووریا هەتا پاکتاو کرانی مەنبیج ، قامیشلی ، عەینولعەرەب وڕاسولعەرەب لە تیرۆریستەکان بەشێوەی تۆکمە وتەواو درێژە ئەدەین . ئەردۆغان پیداگری کرد: ئێمە لە دەوڵەتی عێراق داوامان کردووە کە باکووری عێراق لە کوردە چەکدارەکان پاکتاوبکات وئەگەر پێویست بێت لەویش ئوپراسیۆن ئەنجام ئەدەین . پێویستە بۆترێ ،سوپای تورکیا لەسیی بەفرانبار ئوپراسیۆن لە شاری عەفرین هەڵکەوتوو لە باکووری سووریای بە پێچەوانەی هاوسەنگیەکانی نێودەوڵەتی لە بەدەس هێنانی بەڵگە لە دەوڵەتی یاسایی دەمیشق لەدژی هێزەکانی بەر پشتیوانی ئەمریکا دەسپێکرد.