ئادار 20, 2018 16:56 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی دەربڕینی کۆمەڵی مافی مرۆڤی ئوروپا بە دڕێژخایەن بوونی گیرانی دوو هەواڵنێر لە تورکیا

دیوانی مافی مرۆڤی ئوروپا کردەوەی تورکیا لەمەڕ درێژەی دەسبەسەرکرانی دووهەواڵنێری لەو ولاتە شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە ، دیوانی مافی مرۆڤی ئوروپا ڕۆژی سێ شەممە لە بەیان نامەیەکدا وێڕای مەحکوم کردنی کردەوەی دەوڵەتی تورکیا لە دەسگیر کرانی کاتیی چەندین مانگەی دوو هەواڵنێری تورکیا بە ناوەکانی " مهمت ئالتان " وشاهین ئالپای" ڕایگەیاند ، دەسگیر کرانی ئەم دوو کەسە یاسایی نیە . ئالپای وئاڵتان لە سێپتەمبەری دووهەزارو حەفدە بە تاوان گەلیکی وەکوو ئەندامیەت لە ناو تاقمەکانی تیرۆریستی و پڕۆپاگەندە بۆ ئەوان لە دەسگیر کرانی کاتی دان. زیندانی کرانی فرەتر لە سەدو پەنجا هەواڵنێر دوای کۆدەتای پازدەئ ژوییە ی دووهەزارو شازدە لە تورکیا بووە هۆی کاردانەوە گەلی نێودەوڵەتی . دیوانی مافی مرۆڤی ئوروپا ئەم دەسگیر کرانانەی بنپێکردنی ئازادی ڕادەربڕین وبێ پاساو بەدابین کردنی ئەمنیەتی هەواڵنێران زانیوە.

سەرپەیڤ