ئادار 20, 2018 17:53 Asia/Tehran
  • تورکیا هەڵمەتی سەربازی خۆی لەسەر سنوورەکانی عێراق بە بەشداری بەغدا دەسپێکرد

باڵوێزی تورکیا لە عێڕاق ڕایگەیاند وڵاتەکەی دەستی کردوە بە هەڵمەتێکی سەربازی لەسەر سنوورە هاوبەشەکانی لەگەڵ عێراق .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، بەگیڕانەوە لە سپۆتنیک ، باڵوێزی تورکیا لە عێراق ڕایگەیاند ، وڵاتەکەی هەڵمەتی سەربازی لە سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ عیراقی بە مەبەستی پاکتاو کردنی سنوورەکان لەبنکە وناوەندە کانی تیرۆریستی  وبەهاوکاری دەوڵەتی عێراق دەسپێکردووە. وەزیری دادئەستێنی تورکیایش وتی: دەوڵەتی عێراق لە هاوکاری کردن لەگەڵ گشت داواکاریەکانی تورکیا لە بواری دابین کردنی ئەمنیەتی سنوورە هاوبەشەکان نیازی پاکی نیشان داوە. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی ڕابردوو وتبووی ، ئەگەریی هەیە بە شێوەی دورلەچاوەروانی هەڵمەتی سەربازی بۆ پاکتاو کرانی سەنجاری عێراق لە بوونی کوردەکانی پە.ک.کە دەسپێبکەین .