ئادار 21, 2018 12:17 Asia/Tehran
  • برووسکەی نەورۆزانەی سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە خەڵکی ئێران

"ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆمارو "بینالی ییلدرم"ی سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەمیانەی برووسکەیەک دا هاتنی جێژنی نەورۆزیان لە هەموو خەڵکی ئێران پیرۆزبایی کرد.

بە پێی راپۆرتی شەوی سێشەممەی ئیرنا - ئەردۆغان لە پەیامی نەورۆزانەی خۆیدا بۆ گەلی تورکیا ، ئەم بۆنەیەی جێژنی دەسپێکرانی هەمدیسانی، برایەتی ، دوستایەتی ویەکگرتوویی ناوبردو وتی: جێژنی نەورۆز لە جوگرافیای بەربڵاوی ڕۆژهەڵاتی ناڤین - ئاسیای میانە هەتا بالکان لە ئوروپا بە شوروشەوقی بەرفراوان دەکرێ بە جێژن. ئەردۆغان لە پەیامی خۆیدا وتی: گشت شارومەندانی ئێمە لەم دۆخە هەستیارە کە بڕێک لە کۆڕوکۆمەڵەکان دەیانهەوێ برایەتی ودوستایەتی لەمێژینەی ئێمە خەوشەدار بکەن - ئەمڕۆ لەکەش وهەوای ئاشتی دا دەیکەن بە جێژن. سەرۆک کۆماری تورکیا هێواداری دەربڕی کە ئەم جێژنە ڕێگایەک بێت بۆ بەهێزکردنی پێوەندی برایەتی ویەکگرتوویی نیشتمانی وهاودڵی جیهانی .  هەروەها بن عەلی ییلدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک بە بۆنەی گەیشتنی نەورۆز پیداگری کرد : ئەم ڕۆژە سەدان ساڵ لە جوگرافیای بەربڵاو لە بالکان هەتا ڕۆژهەڵاتی ناڤین ولە ئاناتۆلی هەتا ئاسیای میانە نەما وهێمای برایەتی - دوستایەتی ویەکگرتوویی خەڵک  بووە وئەمڕۆژیش نەما وهێمای بەهێزکردنی ئاشتی وبرایەتی ئێمەیە . جێژنی نەورۆز لە دوازدە وڵاتی جیهان بە ڕەسمی دەیناسن بەڵام لە نۆ وڵاتی ئێران ، ئەفغانستان ، تاجیکستان ، کۆماری ئازەربایجان ، ئۆزبەکستان ، تورکەمەنستان ، قەزاقستان ، قرقیزستان وئالبانی هەربەم ناوی نەورۆزە لە سەرژمێری ڕەسمیان دا پشوودانە .

سەرپەیڤ