ئادار 21, 2018 16:15 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی تورکیا لە میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا لە کاربەدەستانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە بەر ڕادەربڕینی دژی تورکیا ڕەخنەی گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی، حامی ئاکسۆی ڕۆژی چوار شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە وتەکانی ئەم دواییەی عەبدوڵڵا بن زاید وەزیری کاروباری دەرەوەی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان کە تورکیای وەک ھەڕەشەیەک بۆ وڵاتانی عەرەبی زانی بوو، ڕایگەیاند: کاربەدەستانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە ماوەیەک لەمەوپێشەوە ھەتاکوو ئێستا پڕوپاگەندەی نەرێنی دژی تورکیاو مێژووی ئەم وڵاتە دەکەن و بە نیازی گێرەشێوێنین لە ناوچەکەدا.

ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کمە تورکیا لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دا پەیوەندییەکی لەمێژینەی ھەیەو گرینگایەتی بۆ ئەم بابەتە داد ەنێت، وتیشی: وتەکانی پڕلە سوکایەتیی وەزیری دەرەوەی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان دەبڕی ڕاستبێژ نەبوونیان لە بارەی پرسەکانی ناوچەکەوەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ھەروەھا ئامانج لە ئۆپراسیۆنی تورکیا لە شاری عەفرینی باکووری سووریای لەنێو بردنی ھەڕەشەومەترسییەکانی دژی تورکیا لە قەڵەم دا.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی سووریا وێڕای بەداگیرکەرانە ناوبردنی  ئەو ھەنگاوەی تورکیا لەمەڕ ئەنجام دانی ھێرشی سەربازی بۆ سەر عەفرین و ناوچەکانی دیکەی باکووری سووریا ، داوای چوونە دەرەوەی ھێزەکانی سوپای تورکیا لە خاکی ئەو وڵاتەی کرد.

 

سەرپەیڤ