ئادار 21, 2018 16:46 Asia/Tehran
  • دەسبەسەرکرانی چەند گومانلێکراوێک لە تورکیا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پە.کە.کە

دەیان کەسی دیکە بەتاوانی هاوکاری لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا "پە.کە.کە" لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی تورکیا دەستبەسەر کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆ چوارشەممەی هەواڵدەری تورکیا ئاناتولی ، پۆلیسی ئەستەمووڵ ڕایگەیاند : شازدە ئەندامی لقی گەنجانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پە.کە.کە بە تاوانی گەڵاڵەڕێژی بۆ پەلامار، وبەرپاکردنی خۆپیشاندان لە شارە جۆربەجۆرەکانی تورکیا دەسگیر کران. هێزە ئەمنیەتیەکانی تورکیا هەروەها حەفتاو پێنج کەسیان لە پاڕێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ ، پە،کە،کە دەسگیر کردووە. پۆلیسی تورکیا هەروەها ڕایگەیاند : لە گەڕان لەدووی چواردە گومانلیکراوی تر بەتاوانی هاوکاری لەگەڵ ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پ،کە،کە لەشاری ئانکارای پێتەختی ئەم وڵاتەیە. پارتی کرێکارانی کوردستان پە.کە.کە فرەتر لە سی ساڵە کە بەشێوەی چەکدارانە لەدژی دەوڵەتی ناوەندی تورکیا شەڕدەکات. ئەم تاقمە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا ، یەکیەتی ئوروپا ودەوڵەتی ئەمریکا وەکوو تاقمی تیرۆریستی ناسێندراوە. دەوڵەتی ئانکارا ڕایگەیاندووە ئیتر ڕیگەچارەی سیاسی قەیرانی کوردەکان لەئارادنیە وپە،کە،کە بە گوڕانکاری ئەم دواییە شانس وبەختی خۆی بۆ چارەسەرکرانی دیپلۆماتیکی  قەیران لەدەس داوە.

سەرپەیڤ