بەڕێوە چوونی جێژنی نەورۆز لە شارەکانی تورکیا لەوپەڕی دەستەوداری ئاسایشتی دا
ئاھەنگی جێژنی نەورۆز لە شارەکانی تورکیا لەوپەڕی دەستەوداری ئاسایشتی دا بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەئانکاراوە،ئاھەنگی جێژنی نەورۆز لە شارە جۆربەجۆرەکانی تورکیا لەوانە ئامەد، ئەستەموڵ، ئەزمیر، بولو، قارس، ئادی یامان، وان، بینگۆڵ و ھاتای لەوپەڕی دەستەوداری ئاسایشتی دا بەڕێوە چوو .
ئاھەنگی جێژنی نەورۆز لە تورکیا زیاتر بە شێوەی فستیڤاڵی نێو شەقام و بازاڕو بە ئامادە بوونی بەرپرسانی خۆجێیی و وڵات بەرپا کرا.
ھێزە ئاسایشتییەکانی تورکیا بەرلە بەرپا کرانی ئاھەنگی جێژنی نەورۆز لە شارەکانی ئەستەموڵ،ئانکارا، ئەزمیر، ھاتای ، وان، ئەسکەندەروون و مانیسا ٢٩٧ کەسیان ڕاپێچ کرد کە وەک دەڵێن ھێندێک لە قۆڵبەست کراوان بەتەما بوونە لە ئاھەنگی جێژنی نەورۆز کاری تێکدەرانە ئەنجام بدەن.
جێژنی نەورۆز لە ساڵی ٢٠١٠ی زایینی لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک ڕۆژی نێونەتەوەیی و جێژنی کەونارایی ئێرانییەکان بە سێ ھەزار ساڵ مێژووەوە بە فەرمی ناسرا.
جێژنی نەورۆز لە ١٢ وڵاتی جیھان بە فەرمی ناسراوە، بەڵام لە نۆ وڵاتی جیھاندا لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەفغانستان، تاجیکستان، کۆماری ئازەربایجان، تاجیکستان ، تورکمەنستان، کازاخستان، قڕقیزستان و ئالبانی ھەر بەم ناوەوە لە مێژووی فەرمییانەدا دەکرێتە پشوو.