ئادار 22, 2018 12:00 Asia/Tehran
  • گیرانی دەیان کەس لەمیانەی ڕێ و ڕەسمی جێژنی نەورۆز لە تورکیا

پۆلیسی تورکیا لەمیانەی ڕێ و ڕەسمی جەژنی بەربڵاوی نەورۆز لە وڵاتەکەی بەهۆی بەرزکردنەوەی دروشم و بەرزکردنەوەی ئاڵا بۆ داکۆکی کردن لە کوردەکانی عەفرینی باکووری سووریا دەیان کەسی دەستبەسەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  چوارشەممەی هەواڵدەریی ئاناتۆلی، لە  ڕێ وڕەسمی جەژنی  نەورۆز لە شاری ئەستەمووڵی تورکیا لانیکەم  بیست کەس لەبەر هەڵگرتنی ئاڵا بۆ داکۆکی کردن لە کوردەکانی عەفڕین لە باکووری سوریا، گرت  .

هەروەها دە کەسی دیکەش  لە شارەکانی ئێزمیر  و شازدە کەس  لە شاری ئادانای  تورکیا گیران.

پۆلیسی تورکیا هەروەها خۆپیشاندانی   نایاسایی لەشاری کورد نشینی باتمانی  تێک دا  .

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە  دەوترێ لە ڕێ وڕەسمی حەژنی نەورۆژ لەشارە کوردنشینەکانی تورکیا بە تایبەتی دیاربەکریش   ڕێ وشوێنی توندی ئاسایشی لەبەر چاو  گیراوە.

 جەژنی نەورۆز لە دوازدە وڵاتی جیهان بە ڕەسمی ناسراوە  بەڵام لە نۆ وڵاتی جیهان لە وان کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەفغانستان، تاجیکستان، کۆماری ئازەربایجان، ئوزبەکستان، تورکمەنستان، قەزاقستان،  قرقیزستان و ئالبانی هەربە ناوی " نەورۆز " لە بەرواری ڕەسمییان دا  ڕۆژی پشوودانە.

سەرپەیڤ