ئادار 22, 2018 12:02 Asia/Tehran
  • ڕاوێزکاری باڵای ئەردوغان :  ئۆپەراسیۆنێکی  سوپای تورکیاش لە ڕۆژهەڵاتی فورات  پێویستە

"ئەلنور چویک"ی ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی تورکیا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای وڵاتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی فورات پێویستە وتی : ئەو ئۆپراسیۆنە هەتا پاکتاوکردنی بەتەواوی باکووری سووریاو ئێراق لە بوونی ئەندامانی پەکەکە هەروا درێژەی دەبێت .

بەپێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆنی ئێران،  پێداگری کاربەدەستانی  ئەنقەرە لە سەر پێویستیی ئۆپراسیۆنی  سوپای تورکیا لەباکووری سوریا و ئێراق بە دژی  پەکەکە لەحاڵێکدایە کە فیان دەخیل ، نوێنەری کوردەکانی ئێزدی  لە پەرلەمانی  نەتەوەیی ئێراق ڕۆژی چوارشەممە لە  بەیاننامەیەک ڕایگەیاند  : دوابەدوای هەڕەشەی  سەربازیی ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا، خەڵکی شاری  سەنجار خەریکی تێپەڕین لە شوێنی نیشتەجێ بوونیانن.

ڕەجەب تەیب ئەردوغان  ڕۆژی دووشەممە  نۆزدەی مانگی مارس، لە وتاردانێک دا باسی ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆسەر شاری سەنجاری کرد  لەباکووری ئێراق لەلایەن سوپای تورکیاوە بە ئامانجی پاکتاوکردنی  ئەندامانی پەکەکە لەم ناوچەیە  .

ئەنقەرە لەحاڵێکدا هەڕەشەی  پەلاماری سەربازی بۆسەر شاری سەنجار دەکات  کە لە ڕەوتی پەلاماری تورکیا بوسەر عەفرین، زۆرتر لە یەک ملوێن  کەس لەخەڵکی  ئەم ناوچەیە  تووشی برسیەتی و نەخۆشی بوونە.

ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا لە بیستی ژانیڤەری ساڵی 2018  لە ناوچەی عەفرینی سوریا دەست پێکراوە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئەم  هەوڵەی تورکیای بە بنپێکردنی  سەروەری نیشتمانیی سوریا ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ