ئادار 22, 2018 13:27 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی وتەکانی سەرۆکی ئاڵمانیا لە لایەن تورکیاوە

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا وتەکانی سەرۆکی ئاڵمانیای لە بارەی ھێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر ناوچەی عەفرینی باکووری سووریا ئیدانە کرد.

ئانگێلا مێرکێڵ ڕۆژی چوارشەممە لە ھێرشی سەربازیی تورکیا دژی کوردانی باکووری سووریا ڕەخنەی گرت و ڕایگەیاند: ھەڵاتنی دانیشتووانی ئەو شارە لە ماڵ و زیدی خۆیان زەبر لە ڕەوشتی مرۆڤیی دەوەشێنێ و ناھێمنی پەرە پێ دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک ، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای بەدوور لە ڕاستی زانینی وتەکانی ئانگێلا مێرکێڵ سەبارەت بە شاڵاوی سوپای تورکیا بۆسەر شاری عەفرینی سووریا ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی سوپای ئەو وڵتە ھەتا پاکتاو کردنی تۆکمەوتەواوی شاری عەفرین لە بوونی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیاو یەکینەکانی پاراستنی گەل و پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا ھەروا بەردەوام دەبێت.

سوپای تورکیا لە بیستی ژانویەی ٢٠١٨ەوە ھێرشێکی بە ناوی خۆی وتەنی چڵەزەیتون دژی جەماوەری شاری عەفرینی باکووری سووریا دەست پێکردو ئێستاش ئەم شارە لەژێر ڕکێفی لەشکریانی تورکیاو ھاوپەیمانە تیرۆریستەکانیەتی. دەوڵەتی دیمەشق گەلێک جار لە ئۆپراسیۆن و ئامادە بوونی نایاسایی لەشکریانی تورکیا لە خاکی سووریادا ڕەخنەی گرتووەوئیدانەی       .