ئادار 22, 2018 16:15 Asia/Tehran
  • داخوازیی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا

وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای لە یەکێتیی ئەورووپا کرد، لە ئاراستەی خۆشبوون لە شارومەندانی وڵاتەکەی بۆ وەرگرتنی ڤیزە ھەنگاو ھەڵگرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی میللییەت، مەولودچاوش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا ، ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێک لەگەڵ پەیامنێران لە ئانکارا وتی: یەکێتیی ئەورووپا دەبێ مۆڵەتی ئەوە بە شارومەندانی تورکیا بدات ھەتا بەبێ ڤیزە سەردانی وڵاتانی ئەندامی ئەو یەکێتییە بکەن.

پەیوەندییەکانی نێوان تورکیاو یەکێتیی ئەورووپا لە ساڵی ڕابردووەوەو دوابەدوای قۆڵبەست کردنی بەربڵاوی خەڵک لە لایەن دەوڵەتی ئەردوغانەوە بەبیانووی کودەتا سەرنەگرتووەکەی ١٥ی ژولای ٢٠١٦ تێکچووە.

داخوازیی فەرمیانەی تورکیا بۆ ئەندامەتی لە یەکێتیی ئەورووپا لە چواردەی ئاپریلی ساڵی 1987ەوە پێشکەش کراوە. هۆی پەک خرانی ئەندامەتیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا، بۆ دەستوەردانی ئانکارا لە ڕەوتی دیموکراسی و بەشێکیشی بۆ وەدرەنگ جوڵانەوەی پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشەی ئەم وڵاتە لەمەڕ پراکتیزە کردنی چاکسازییەکانی جێی سەرنجی ئەورووپا لە تورکیا دەگەڕێتەوە ئەمە جیا لەوەی کە .ئانکارا  دەستبەجێ دوای پیلانی کودەتاکەی مانگی ١٥ی ژولای ٢٠١٦  نزیکەی 150 هەزار کەس لە سوپا، کەرتی دەوڵەتی و بەشی تایبەتی وەدەر ناوەو و یان لەکار هەڵپەسێردراون و پتر لە پەنجا هەزار کەسیش بە تۆمەت و بانگەشەی پەیوەندیی لەگەڵ کودەتاکەدا ڕاپێچ کراون.