ئادار 22, 2018 19:25 Asia/Tehran
  • بڕیاری تورکیا بۆ بەردەوام کردنی هەڵمەتی دۆزینەوە لە مەیدانی نەوتیی جێی ناکۆکی لەگەڵ قوبریس

ڕۆژنامەی گاردیەنی چاپی تورکیا باسی بڕیاری تورکیای کرد بۆ بەردەوام کردنی هەڵمەتی دۆزینەوە لە مەیدانێکی نەوتیی جێی ناکۆکی لەگەڵ قوبریس .

ڕۆژنامەی گاردیەن ڕۆژی پێنجشەممە نوسیی:تورکیا بە نیازە لە ساڵی دووهەزارو هەژدەیش هەڵکوڵین لە مەیدانێکی نەوتیی باشووری ڕۆژئاوای قوبریس درێژە پێ بدات کە پێشتر وادەی ڕاگیرانی دابوو. بە پێی ڕاپۆرتی گاردیەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە ئیزن نادات سەرچاوەکانی سرۆشتی ناوچە بەرکێشەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ قوبریس لەلایەن بەشی یونانی نشینی  ئەوێ کەڵکی لێ وەربگیردرێت. بن عەلی ییلدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا دوابەدوای ئاڵوزی وکێشەگەلیک کە ماوەیەک لەمەوپێش لەمپەری هەڵکولینی ئەم وڵاتە لەم ناوچەبەرکێشەیە لەگەڵ قوبریس بوو ڕایگەیاند : ئانکارا بە کردەوەی ورۆژێنەر ، وەڵامی باش دەداتەوە. تورڕکیا وێڕای نەیارەتی لەگەڵ کردەوەکانی هەڵکولینی نەوت و گاز لە لایەن کۆمپانیەکانی ڕۆژئاوایی بەتایبەت ئەمریکایی لە لێواری یونان وقوبریس ڕایگەیاندووە کە ئەم چەشنە کردەوانە یەک لایەنانەن چونکە تورکەکانی قوبریس (لە بەشی باکووریی ئەم وڵاتەش) بەشیان ھەیە لەم سەرچاوە سرۆشتیە وئانکارا ئیزن نادات کە مافیان لەبەرچاونەگیردرێت. پەرەی ئاڵوزی نێوان سێ وڵاتی تورکیا- یونان- وقوبریس لەم دواییانەدا لە ڕاستی دا لەسەر سەرچاوەکانی نەوت وگازی لێوارەکانی قوبریسە . سەرەڕای ناکۆکیەکانی لەمێژینەی تورکیا لەگەڵ یونان لە دەریای مەدیتەرانە ، ناکۆکیەکانی تورکیا لەگەڵ قوبرسیش لە ساڵی هەزارو نۆسەدو حەفتاو چوارلەگەڵ هاتنی سوپای تورکیا بۆ باکووری ئەم وڵاتە ودابەش کرانی قوبریس بە دوو بەش وەک خۆی ماوەتەوەوهەوڵ وتەقالاکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ودرێژەی وتووێژەکانی چەندین ساڵە بۆ چارەسەر کرانی ئەم مەسەلەیەو ویەکگرتنەوەی هەمدیسانی دوو بەشی قوبریس لەگەڵ شکست دا ڕووبەڕوو بووەتەوە.