بەڕێوەچوونی ئاهەنگ و ڕێو ڕەسمی نەورۆز لە شاری "ئانکارا"ی تورکیا
ڕێ و ڕەسمی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ لە تورکیا رۆژی پێنجشەم بە بەشداری ئێرانییەکانیی دانیشتوی ئەو وڵاتەو بەرپرسانی نوێنەرایەتی و بنەماڵە ئێرانیەکانی جێگیر لە ئانکارا بەڕێوە چوو.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "محەممەد ئیبراهیم تاهیریان فەرد" باڵوێزی ئێران لە تورکیا لەم ئایینە بە ئاماژە بە سەرکەوتنی ئێران و تورکیا لە ساڵی ڕابردووی هەتاوی (١٣٩٦) بۆ دامەزراندنی پێوەندی بەرامبەر و هەموو لایانە وتی: ساڵی ١٣٩٦ بۆ هەردوو وڵات ساڵێکی پڕ لە هیوا و هەوڵ و سەرکەوتن بووە.
"تاهێریان فەرد" بە ئامانجی ٣٠ میلیاردی بازەرگانی نێوان ئێران و تورکیا کە لە بەرچاوی سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات دایە یش ئاماژەی کرد و وتیشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هاتنە دی ئەم ئاسۆیەی بازەرگانییە بە بڕە.
باڵوێزی ئێران لە تورکیا بە خەتکردنەوە لە سەر سیاسەتی بنەمایی کۆماری ئیسلامی ئێران پەرەی پێوەندییەکان و پێوەندی بنیاتنەر لەگەڵ دڕاوسێکانە ، وتیشی: تورکیا لە وێنەی ئەولەویەتەکانی ئێرانە بۆپەرەی هاوسەنگ و هەموو لایانەی پێوەندییەکان دێتە ئەژمار.
جەژنی نەوڕۆز کە جەژنێکە بە ڕیشەی ئێرانی لە ١٢ وڵات جیهان بە فەرمی ناسێندراوە و لە وڵاتانی ئێران، ئەفغانستان، تاجیکستان، کۆماری ئازەربایجان، ئۆزبەکستان، تورکەمەنستان، کازاخستان، قرقیزستان و ئاڵبانی هەر بەم ناوە"نەورۆز" لە ڕۆژ ژمێر فەرمی ئەوان دا کاتی پشوودانە.