ئادار 23, 2018 20:48 Asia/Tehran
  • ھەڵوەشانەوەی قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ ھەولێری عێراق

تورکیا قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی ھەولێری باکووری عێراق ھەڵوەشاندەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بینالی یێڵدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند: قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەم وڵاتە بۆ فڕۆکەخانەی ھەولێری باکووری عێراق لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھەینییەوە ھەڵوەشاوەتەوە.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا ھەروەھا وتیشی: ھەرێمی ئاسمانیی تورکیا بۆ گەشتە دەرەوەییەکانی ئەم وڵاتە بەرەو فڕۆکەخانەی ھەولێری باکووری عێراق لە ئەمڕۆوە کراوەتەوە.

نزیکەی حەوت مانگ لەمەوپێش ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی عێراق لە نامەیەک دا بۆ نووسینگەکانی نوێنەرایەتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی بیانی لە بەغدا، داوای ڕاگیرانی گەشتە ئاسمانیەکانیان بۆ فڕۆکەخانەکانی ھەولێرو سلێمانیی کرد.

ئەم کارە دوابەدوای بڕیاری دەوڵەتی بەغدا بۆ ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتانی بیانی بۆ فڕۆکەخانەکانی ھەولێرو سلێمانی وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر گشتپرسییەکەی ھەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامی گرت.

سەرپەیڤ