ئادار 24, 2018 16:38 Asia/Tehran
  • بڕیاریی هەژدە ساڵ سزای لەبەندکران بۆ نوێنەرێکی پەرلەمانی تورکیا

نوێنەری شاری وان لە ئەنجومەنی نەتەوەیی تورکیاو ئەندامی پارتی هەدەپەی ئەو وڵاتە بڕیاریی هەژدە ساڵ سزای لەبەندکرانی بۆ دەرکرا .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی  ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ملیەتی چاپی تورکیا  دادگەی شاری وانی تورکیا سەرباری  دەرکردنی حوکمی ئیدانەکردنی لزگین  بوتان  بۆ زۆرتر لە هەژدەساڵ  و هەشت مانگ لەبەند کران، هەروەها چوونەدەری ناوبراو لە تورکیای قەدەغە  کرد   .

دادگەی شاری وانی تورکیا هەروەها حوکمی گرتنی  ئادم گوری  نوێنەری دیکەی  ئەم شارەی لە مەجلیسی  تورکیا دەرکرد.

دەوترێ دوو نوێنەری باسکرا کە ئەندامی  هەدەپەن  بە تۆمەتی تەبلیغ کردن بۆ  پەکەکە، کارشکێنی لەبەرامبەر  ئەنجامی دانی  ئەرکی فەرمانبەرانی دەوڵەت و چالاکی بە دژی یەکپارچەیی تورکیا ڕاوەدوو نرابوون .

لە پازدەی ژووئییەی ساڵی 2016  کە هەوڵدان بۆ کودەتا لە تورکیا  بەرەوڕووی شکست بووەوە، کاربەدەستانی ئەم وڵاتە  دەستیان دایە گرتنی کاربەدەستانی ئەم وڵاتە و گیرانی بەربڵاو و بەکومەڵ لە ڕیزەکانی سوپا، پۆلیس، دەزگەی داد، کاربەدەستانی سیاسی نەیار، کومەڵگەی هونەرمەندان و نووسەرانی تورکیا.

سەرپەیڤ