ئادار 26, 2018 17:41 Asia/Tehran
  • ئوتریش خوازیاری وەستاندنی دانوستانی تایبەت بە ئەندامەتی تورکیا بوو لە یەکیەتی ئوروپادا

خاوەن شکۆی ئوتریش وێڕای تاوانبارکردنی تورکیا بە پێشێلی مافی مرۆڤ خوازیاری وەستاندنی دانوستانەکانی یەکیەتی ئوروپاس بوو لەگەڵ تورکیادا لەپێناو ئەندامەتی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەو یەکیەتی یە.

سیاستیەن کۆرتێس شالیاری ئوتریش لە هەڤپەیڤینێکدا لە گەڵ رۆژنامەی ئاڵمانیی ڤۆڵت گوتی : بەلەبەرچاوگرتنی پێشێلکرانی رێکخراوی مافی مرۆڤ و ژێرپێ خستنی بایەخە دیموکراتیەکان لە تورکیا ، دانوستانەکانی تایبەت بە ئەندامەتی لە نێوان کاربەدەستانی ئوروپایی و تورکیایی دەبێ کۆتایی پێ بێت .

شالیاری ئوتریش لە هەمان کاتدا کوتی تورکیا شەریکی گرنگی یەکیەتی ئوراپایە و پێوەندیی نێوان ئانکارا و بروکسێل دەبێ لەسە بنەمای نیازپاکی لە دراوسێیەتی دا پەرە بستێنێ .

بەرلەوە "ژان کلۆد یوونکەر" سەرۆکی لیژنەی ئوڕوپاش رایگەیاندبوو تورکیا هەندێ هەنگاوی هەبووە کە ئەم وڵاتە لە یەکیەتی ئوروپا دوور دەکاتەوە . تورکیا لە ساڵی 1997وە لە هەوڵی پەیوەست بوون بە یەکیەتی ئوروپادایە . ساڵی 2005 یەکیەتی ئوروپا و تورکیا دانوستان بۆ ئەندامەتی ئەم وڵاتەیان دەست پێکردووە بەڵام خاڵی ناکۆکی ئێجگار  زۆرە .

سەرپەیڤ