نیسان 14, 2018 16:56 Asia/Tehran
  • ڕەخنە وگازەندەی سەرۆکی پارتی وەتەنی تورکیا لە دەوڵەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

سەرۆکی پارتی وەتەنی تورکیا لە دەوڵەتی ئەم وڵاتە داوای کرد لە بەرەی نەیارانی پەلاماری ئەمریکا بۆسەر سووریا بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،دوغوپرینچک ڕۆژی شەممەوتی:  دەوڵەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ، دەبێ لە بەرەی نەیارانی پەلاماری سەربازی ئەمریکا بۆ سەر سووریا دابێت چونکە ڕۆخانی دەوڵەتی دەمیشق دەبێتە هۆی پاوەجیی دۆخی واشنتۆن لە ناوچە کەئەم دۆخە گەورەترین هەڕەشە لەدژی ئەمنیەتی تورکیا دەبێت.دوغو پرینچک  مەبەستی ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی لە پەلاماری سەربازی بۆسەر سووریا ڕۆخانی دەوڵەت وپارچەپارچەکرانی سووریا زانی ووتی: تورکیا دەبێ بە بڕانە وەکوو ڕوسیا وئێران کاردانەوەی نەرینی بەم پەلامارە پێشان بدات. سەرۆکی حێزبی وەتەنی تورکیا لەلێکدانەوەی مەبەست وئامانجەکانی ئەمریکا لە پەلامار بۆسەر سووریای بە ئاکارو ڕەفتاری شێتێک، زانی ووتی: کاربەدەستانی ئەمریکا بەم پەلامارە لەدووی داواکاریەکانی خۆیانن. وتیشی؛ ئەمڕٶ دەسەڵاتدارەتی تورکیا لیگ گەیەنێکی دروستی لەکارەساتی سووریا نیە. پرینچک وتی: تاوان پاڵدان بە دەوڵەتی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لەمەڕ پەلامارەکانی شیمیایی بۆسەر شاری دومالە غوتەی ڕۆژهەڵاتی ، بیانویەک فرەتر نیە وهەتا ئێستاکە هیچ بەڵگەیەک لەم بارەو نەدۆزراوەتەوە. هەرلەم حاڵەدا کەماڵ قلێچدار ئۆغلۆ سەرۆکی پارتی کۆماری گەلی تورکیا لە سیاسەتەکانی دەوڵەت وپارتی دەسەڵاتداری دادوگەشەی ئەم وڵاتە لە ناوچە ڕەخنەی گرت. دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی هەینی بە بیانوی پەلاماری شیمیایی لە ناوچەی دوما، لە نێزیک دەمیشق و تاوانبار کرانی دەوڵەتی سووریا لەم پەلامارە بانگەشەییە ، فەرمانی پەلاماری سەربازی بۆسەر سووریای بەبێ ئیزنی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەرکرد. پەلامارەکانی سەربازی ئەمریکا بە بەشداری فەرانسەو بەریتانیا بەیانی ئەمڕۆ شەممە ئەنجام بوو.

سەرپەیڤ