نیسان 16, 2018 21:00 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان: وڵاتانی ئیسلامی بەرەوڕووی زەخت وگوشاری زۆرن

سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە وتی: وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ زەخت وگوشاری زۆردا بەرەوڕوون وئێمە نابێ ڕێگە بدەین ئەو ڕەوتە لەدژمان بەردەوام بکرێ.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، ئەردۆغان ئەمڕۆ دووشەممە لەشاری ئەستەمووڵ وتی: بەدەسەڵات گەیشتنی پارت و لایەنە توندڕەوەکان لەژمارێک وڵاتی رۆژاوایی، لە هۆوهەگەرەکانی چوونەسەری زەخت وگوشار لەسەر موسڵمانانە.

رەجەب تەییب ئەردۆغان وتی: وڵاتانی رۆژاوایی لەبەرامبەر ئەوەی رژیمی زایۆنی لەدژ فەلەستینیان دەیکا، بێ دەنگن بەڵام کاتێک ئێمە لەدژ تاوانکاریی زایۆنییەکان هەڵوێست دەگرین، بەرامبەرمان ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

سەرۆک کۆماری تورکیا بێ ئاماژە بەئۆپراسیۆنی سوپای ئەو وڵاتە لەقووڵایی خاکی سووریا بەبیانووی سەرکوت کردنی چەکدارانی کورد وتی: بۆ چەسپاندنی ئاسایش لەناوچە دەبێ هەوڵ بدەین.

ئەردۆغان وتی: کاتێک گرووپە تیرۆریستییەکان هێرشیان کردە سەرمان، وڵاتانی رۆژاوایی وڕێکخراوی نەتەوەکان یارمەتییان نەداین.

سەرپەیڤ