نیسان 18, 2018 21:12 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردنی بەروەخت  لە تورکیا بەڕێوە دەچێت

سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە بیست و چوارەمی ژووئەن واتە سێی پووشپەڕ، بەڕێوە دەچێت .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆک کومارەتیی ئەم وڵاتە مانگی ژووئەن بەڕێوە دەچێت  . 

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی  تی ئارتی، ڕەجەب تەیب ئەردوغان لە پرێس کۆنفرانسێک  دا لەشاری ئەنقەرەی پێتەختی تورکیا ڕایگەیاند  :  بیست و چوارەمی مانگی ژووئەن  ئەم هەڵبژاردنە بەڕێوە دەچێت.

ئەم بڕیارەی ئەردوغان  بۆ بەڕێوەچوونی بەروەختی  هەڵبژاردن دوای  چاوپێکەوتنی لەگەڵ  دەولەت باخچەلی  سەرۆکی  پارتی بزاڤی نیشتمانی تورکیا لەپارتە نەیارەکانی  پارتی دەسەڵاتداری ئەم وڵاتە، دراوە.

سەرۆکی  تورکیا ئامانج لەم بڕیاردانەی  گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی و پێویستی لەناوچوونی دڕدونگییەکان سەبارەت بە داهاتووی  دەوڵەت ڕاگەیەندراوە.

ئەردوغان  نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ باخچەلی دیداری کرد و سەبارەت بە پرسگەلێکی وەک هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا وتووێژی کرد  . 

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە ئەردوغان مانگی ئوکتوبەری ساڵی 2017 وتبووی کە بەنیازی ئەوە نییە هەڵبژاردنی بەروەخت بەڕێوەببات  و هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی  تورکیا کە ساڵی 2019 بەڕێوە دەچێت  بۆ نیو سەدەی دیکە چارەنووسی ئەم وڵاتە دەگۆڕدرێ.