نیسان 19, 2018 10:28 Asia/Tehran
  • ئاراستە کرانی گەڵاڵەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی بەروەخت بە پەرلەمانی تورکیا

گەڵاڵەی پێشنیاریی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی بەروەختی پەرلەمانی و سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا ئاراستەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ گەڵاڵەی پێشنیاریی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی بەروەختی پەرلەمانی و سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا لە لایەن پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە و پارتی بزووتنەوەی نیشتمانیی ئەم وڵاتە و بە واژۆ کران لە لایەن "بنعەلی یەلدریم"ی سەرۆک وەزیران و "دەوڵەتی بەغچەلی"ی ڕێبەری پارتی بزووتنەوەی نیشتمانی ئێوارەی چوارشەممە ئاراستەی پەرلەمانی تورکیا کرا کە لەو گەڵاڵەیەدا، ڕۆژی ٢٤ی ژوەنی ٢٠١٨ وەکوو ڕۆژی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی بەروەخت دیاری کراوە .

"ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەی ئەم وڵاتەیش ڕۆژی چوارشەممە پاش کۆبوونەوە لەگەڵ "دەوڵەت باغچەلی" سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نیشتمانیی تورکیا بە راگەیاندنی ڕەزامەندی بەرامبەر بە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی بەروەختی پەرلەمانی و سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە لە ٢٤ی ژوەنی ٢٠١٨ وتیشی: ڕەوتی یاسایی بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەکان خێرا دەست پێ دەبێ.

چەن کاژێر پاش راگەیەندرانی ڕێککەوتن لە سەر بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی بەروەختی پەرلەمانی و سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا، گەڵالە پێشنیارییەکەی ئاراستەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە کرا.

باغچەلی ڕۆژی سێشەممە لە وتاردانێکدا لە کۆبوونەوەی پارتەکەی خۆی پێشنیاری بەڕیوەچوونی هەڵبژاردنی بەروەختی پەرلەمانی سەرۆک کۆمارتی لە ٢٦ی ئاگوستی ساڵی ٢٠١٨ی دابوو.

دەوڵەتی تورکیا ساڵی رابردوو لە ئاراستەی تەگبیرەکانی پاش کودەتای بێ ئاکام ١٥ی ژولایی ٢٠١٦ ڕفراندۆمێکی لەم وڵاتە بەڕێوە برد تا حکومەتێک لە سەر بنەمای سەرۆک کۆمارەتی دانێ و بازنەی دەسەڵاتی ئەردوغان بەربڵاوتر بکات.