سێ هەزار فەرمانبەری ئەرتەشی تورکیا دەر دەکرێن
ئەرتەشی تورکیا لە ڕۆژانی داهاتوودا سێ هەزار کەس لە فەرمانبەرانی خۆی بە هۆی پەیوەندیی لە گەڵ ڕێکخراوی فەتحۆڵڵا گوێلەن (فۆتۆ) دەر دەکات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا ؛ نورئەدین جانکیلی ؛ وەزیری بەرگری تورکیا ڕوو لە یاسادانەران وتی ئەو وەزارەتخانەیە سێ هەزار کەس لە هێزە سەربازیەکانی ئەو وڵاتەی کە پەیوەندیان بووە لە گەڵ کودەتای ژوئیەی 2016 ؛ ناس کردووە و لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوو دا دەریان دەکا. کاربەدەستانی تورکیا دوای کودەتایەک کە لە شەوی پازدەهەم و شازدەهەمی ژوئیەی 2016 لە لایەن ژومارێک لە لەشکریانی ئەو وڵاتە ساز درا دۆسیەیەکی بەربڵاویان لە فەرمانگە دەوڵەتیەکانی ئەو وڵاتە بۆ ناس کردنی کەسانێک کە لەو کودەتا دەستیان بووە دەسپێکرد . دوای ئەو کودەتایە دەوڵەت بە ڕاگەیاندنی ڕێ و شوێنی نائاسایی لە 20 ژوئیەی 2016 کە تا ئێستا درێژەی ھەبووە زیاتر لە 55 هەزار کەسیان قۆڵبەست کردووە و زیاتر لە 140 هەزار کەسی دیکەیان لە کار دەر کردووە . جانکیلی وتی : کێشەی ئێمە تا پاکتاو کردنی بە تەواوی ڕێکخراوەکە درێژەی دەبێت . ڕاگەیەندرانی ڕێ و شوێنی نائاسایی بۆ شەڕی کاریگەر لە گەڵ (فۆتو) پێویستە .